وەزیری دەرەوەی ئێران:
هیچ شتێک نابێتە پاساو بۆ هێرشی گەمژانەی سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیران بارزانی
وەزیری دەرەوەی ئێران بە نووسینێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس هێرشی سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی ئیدانە دەکات و دەڵێت پێویستە برا کوردەکانمان وریای "ئاڵای ساختە" بن کە بە مەبەستی ناکۆکی دروست کردن لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بەکار دەهێنرێت.
ئایا تورکیا بەڕاستی ئامادەی ئاشتبوونەوەیە لەگەڵ کورد؟
یاسای نوێی پەرلەمانی تورکیا گرنگترین هەنگاوی یاسایییە بۆ کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداریی چوار دەیەی ڕابردووی پەکەکە؛ بەڵام ئایندەی ئەم پرۆسەیە نەک لە پەسەندکردنی یاساکەدا، بەڵکوو لە ئازادکردنی ئۆجەلان، مافە سیاسییەکانی کورد و شێوازی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ئەنقەرە دیاری دەکرێت.
دەوڵەت باخچەلی:
زۆرینەی ڕەهای خەڵکی تورکیا پشتگیری لە پڕۆسەی ئاشتی دەکەن
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، سەبارەت بە دوایین قۆناخی پرۆسەی چارەسەری ڕایگەیاند: "زۆرینەی رەهای گەلەکەمان پشتگیری لە تورکیای بێ تیرۆر دەکەن و دەیانەوێ تیرۆر بە تەواوی لە رۆژەڤمان نەمێنێت.
بۆچی ئاوارە کوردەکانی سووریا ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان؟
وێرانبوونی ماڵەکان، تاڵانکردنی موڵک و ماڵ، نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی هێزە چەکدارەکان و نەبوونی میکانیزمێکی سەربەخۆ بۆ دیاریکردنی خاوەندارێتی، لەگەڵ ئاڵۆزییە نەتەوەییەکان، گەڕانەوەی هەزاران ئاوارەی کورد بۆ هەندێک شار لەوان سەرێکانی دژوار کردووە.
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۲۷ی گەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
کد مطلب 2798367

نظر شما